کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

دیداری هیئەتی کۆمەڵە لەگەڵ بەشی زانستی وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ(لاندئینفۆ)

IMG 20250607 WA0001

بە ئاگاداری دەگەینین کە رۆژی هەینی ڕێککەوتی ٦ ی ژوئەنی  ٢٠٢٥ شاندێکی کۆمەڵە کە پێکهاتبوون لە :

١_ حەسەن ڕەحمان پەنا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

٢_ ڕەزا فەتحی، ئەندامی کومیتەی نۆروێژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

٣_ هێرۆفەقیبوکانی،ئەندامی کومیتەی نۆروێژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

٤_ باقی تالبولعیلم چالاکی سیاسی و ڕاوێژکاری لاندئینفو

لەگەڵ شاندی لاندئینفو بە بەشداری:

١_ ئەسلاک ڤاردوند، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای لاندئینفۆ

١_ باربۆ هێلینگ

٣_ بیرگیتئەبراهامسن

شاندی کۆمەڵە لە لایەن شاندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای (لاندئینفۆ) بە گەرمی بەخێرهاتن کران و پاش ناساندنی شاندەکان بە یەک، ئاماژە بە دوایین دانیشتنی ئەو شاندە لە ساڵی ٢٠١٩ لە زەرگوێز لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە و پەیوەندی دوو قۆڵی کرا.

تەوەریئ باسەکان بریتی بوون لە دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ئێران و ناوچەکە کە بە گشتی درایە بەر باس و لێکۆڵینەوە و وڵامی پرسیاری شاندی خانەخۆێ بە وردی درایەوە .

_ ناڕەزایەتیە گشتییەکانی ئەم دواییانە، مانگرتنی مامۆستایان، خانەنشینان، نانەوایان و شۆفیری بارهەڵگرەکان لەئێران و کوردستان تەوەریی سەرەکی باسەکان بوون. هەروەها باسی گوشارەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران و دانوستانیان بۆ پێکهاتن لەمەڕ کۆتاییهێنانی ئێران بە پرۆژەی ناوکی و لە چاوەڕوانی ڕاگرتنی خەڵکی ئێران بۆ کۆتایی بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی وەک مەترسی کرا.

_دۆخی کۆمەڵە و هێزە کوردستانیەکان لە باشور، زیادبوونی گووشار و مەترسی ئەمنیەتی لەسەر گیانی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی باشور، کوشتنی بەئەنقەستی کۆڵبەران لەلایەن هێزەئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی و مەترسی لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی و مەدەنه، بەتایبەت پەخشان عەزیزی، وریشەی مورادی و شریفەی محەممەدی، بەشێکی دیکەی ئەم باسانە بوون کە شرۆڤەیان لەسەر کرا.

سیاسەتی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لەئێران، بەتایبەت لەکاتی زیادبوونی ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی وەک سیاسەتێکی ناسراوە، ئێعدامی چالاکانی کەمایەتیەنەتەوەییەکان وەک کورد، بەلوچ و عەرەب و گوشار بۆ سەر ژنان ، بەشێکی گرینگ لەسیاسەتی بەکارهێنانی زۆرترین توندوتیژی لەلایەن کۆماریی ئیسلامییە بۆ سەرکوت و پاشەکشێ پێکردن بەخەباتی مەدەنی و سنفی کۆمەڵانی خەڵک بە تایبەت لە  کوردستان، باسی لێکرا و وترا ئەم سیاسەتانە لەدۆخی ئێستادا کاریگەریی خۆی بۆ دەسەڵات  لەدەستداوە. وترا کە خەباتی مەدەنی و جەماوەریی لەسەرانسەریی ئێران  بەئاستێک گەیشتووە کە کۆماری ئیسلامی بەتەواوی هەراسان و بێ هیوا کردوە .

لەبەشێکی دیکەی باسەکان ئاماژە بە چالاکیەکان کۆمەڵە لەناوخۆ کرا. کۆمەڵە بەهەبوونی تی ڤی 24 سەعاتە، کاناڵ و مێدیا گشتییەکان، رێکخستن لە ناو جەماورەی خەڵک ، هەوڵدان بۆ هاوکاریی و کاری  هاوبەش لەگەڵ لایەنەکان، بەتایبەت هاوکاری لە دڵی شۆڕشیژن ، ژیان، ئازادیو بانگەوازی مانگرتنەگشتییەکان و بە دەنگەوە هاتنی جەماوەری خەڵکی کوردستان ، بەشێک لەم چالاکیانە کە کاریگەریی بووە لەسەر فەزای سیاسی کوردستان و نیوان حیزب و لایەنە کاریگەرەکان بە هەموو جیاوازی سیاسی ، بەرنامەیی و ستراتێژی.

تەوەرێکی دیکەی باسەکان ئاماژە بە شکستی سیاستەکانی کۆماری ئیسلامی لە بیروڕای جەماوەری خەڵکی ئێران و کوردستان ، لەوانە :

شکستی حیجابی زۆرەملی لەسەرانسەری ئێران و بەتایبەت کوردستان ، هەنگاوی گرینگ بە ئاڕاستەی خەباتی هاوبەشی جەماوری نارازی لە درێژەی شۆڕشیژیناو پاراستنی دەسکەوتەکانی ئەو شۆڕشە بە تایبەت مافەحاشاهەڵنگەرەکانی ژنان، لاوان ، کرێکاران ، و خانەنشینان و ،،،،، دیکەن . وترا کە خەباتی ژنان لەکوردستان و ڕچەشکێنی کۆمەڵە و بە تایبەت  ژنانی پێشمەرگەی کۆمەڵەبەدڵنیاییەوە کاریگەرییان بووە لەسەر ئەو خەباتە بێ وچانەی کە ئەمڕۆ لە ئارادایە.

باس لە ئازاری هاوبەش و خەباتی هاوبەش خەڵکی کوردستان لە هەموو بەشەکانی بۆ نەمانی ستەمی نەتەوایەتی و پیلانی دەوڵەتانی داگیرکری کوردستان دژ بەو خەڵکە کرا . لەو پەیوەندیەدا باس لە گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی عێراق بۆ چۆڵکردن و ڕاگوێزانی بارەگای حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە باشوور لە لایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کرا.

لەکۆتاییدا داوا لە دەوڵەتی نۆروێژ و یەکیەتی ئوروپا کرا بۆ گرینگیدان بەدۆخی نەگوونجاو و نالەباریی پەنابەرانی کورد لەباشور، و هەروەها پشتگیریی لەخەباتی جەماوەریی و مەحکومکردنی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی لە کوردستان و لە ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی سیاستی ڕوون و دژ بەو جنایەتانە بگرنە پێش.

پاش دوو سەعات باس و دیالۆگی چڕ، هیئەتی کۆمەڵە و ڕێکخراوی دەرەوی وڵاتی نۆروێژی حیزبی کۆمۆنیست، لە لایەن هیئەتی (لاندئینفۆ) بە گەرمی بەڕیکران ،

ڕێکخراوی دەرەوی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (ڕێکخستنی نۆروێژ)

٦ی ژوئەنی ٢٠٢٥