وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕایگه‌یاند: له هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه به لانیكه‌م ٨٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئاماره‌كان، له ١٨ی مارسی ئه‌مساڵه‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ده‌ست پێكردووه تا به ئه‌مڕۆ، سێ هه‌زار و ٥٠٩ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه. له هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمیری ڕابردوو ٨٥ كه‌س بوونه‌ته قوربانی و ٢٦٢ فه‌له‌ستینی بریندار بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، گرووپه توندئاژۆكانی ئیسڕائیل به داخستنی جاده‌كان، ڕێگه‌یان نه‌داوه یارمه‌تیه مرۆییه‌كان بگاته ده‌ست خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه.