ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، له شاری كۆڵن خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێدراه و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها مۆمیان بۆ ڕێزگرتن له یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو له ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ر ڕه‌جایی داگیرساند و داوایان له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی یه‌كگرتوو بن.