ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٣٠ و ٣١ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و گوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی شیراز، یه‌زد، ئیسفه‌هان و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌لیڕه‌زا زارعی، موجته‌با مه‌نسووری، جابر شاهكهرهم زهی و عه‌لیم به‌راهوویی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی شیراز، یه‌زد، ئیسفه‌هان و قزلحه‌سار له سێداره دراون. هاوكات حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی مۆسهیێب فه‌رهادی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی شیراز جێبه‌جێ كراوه.