کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی پلینۆمی دووهەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هەڵبژێردراوی کۆنگرەی سێزدەهەم

ڕاگەیاندنی پلینۆمی دووهەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران،

بەمجۆرە ئاگادارتان کە پلینۆمی دووهەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، ٢٠ و ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤ (بەرامبەر بە ١٠ و ١١ی مەی ٢٠٢٥) بەڕێوەچوو. جگە لە هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندی حیزب، هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە، کۆمیتەی دەرەوەی وڵات و کۆمەڵێک کادری تەشکیلاتیش بانگهێشتی ئەم پلینۆمە کرابوون

 پلینۆم بە سروودی ئینترناسیۆنال و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە یاد وبیرەوەری گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم و هەروەها قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەر ڕەجایی لە بەندەر عەباس، دەستیپێکرد.

 لەم کۆبوونەوەیەدا هەموو بڕگە و بابەتەکانی بەرنامەی کار تاوتوێ کران. بەشی سەرەکی گفتوگۆکانی پلینۆم بریتی بوو لە تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی سیاسی کۆمیتەی ئیجرایی بە پلینۆم و هەروەها ئەو ڕاپۆرتە تەشکیلاتیانەی کە لەلایەن ئۆرگانە جۆراوجۆرەکانەوە پێشکەش کرابوون. جگە لەوەش سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەوپێشبردن و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی کۆنگرەی١٣ی حیزب سەبارەت بە نوێکردنەوەی بەڵگەنامە سەرەتاییەکانی حیزب، بڕیاری پێویست درا.

 لە بەشی کۆتایی پلینۆمدا، دابەشکردنی کاری ناوخۆیی کۆمیتەی ناوەندی ئەنجامدرا و هەریەک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، ئەرکێکی دیاریکراویان لە ئۆرگانە سەرەکییەکانی حیزبدا گرتە ئەستۆ. هەروەها هاوڕێیان ئیبراهیم عەلیزادە، فەرشید غەفارنەژاد، سروە ناسری، وریا نازری و ئەسعەد ڕۆستەمی وەک هەیئەتی ئیجرایی حیزب هەڵبژێردران و ئەرکی ڕێبەرایتی تەشکیلاتی حیزبیان لە مەودای نێوان هەردوو پلینۆمدا لە ئەستۆگرت.

ناوەڕۆکی ئەو باسە سیاسیانەی کە لە پلینۆمەکەدا وروژێنراون، بەم زووانە لەئۆرگانە سیاسی و تەبلیغاتییەکانی حیزبدا بڵاودەکرێنەوە.

کۆمیتەی ئیجرایی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

١٩ی مەی ٢٠٢٥