کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ١٧ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هندووستان

گیانله‌ده‌ستدانی ١٧ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هندووستان 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی گوڵان، ئاگر له‌ بینایه‌كی سێ نهۆمی له‌ شاری حه‌یده‌رئابادی هندووستان كه‌وته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌، ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی شاری حه‌یده‌رئاباد، ئاگره‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ نهۆمی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و دواجار بۆ ته‌به‌قه‌كانی دیكه‌ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه دا‌، ١٧ كه‌س له‌وانه ٨ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی برینداره‌كان ناجێگیره‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ڵێنیان داوه‌ غه‌رامه‌ی ٢٠٠ هه‌زار ڕووپیه‌یی به‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان په‌رداخت بكه‌ن.