ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گوڵان، دژبه‌رانی شه‌ڕ و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاری به‌ڕلینی ئاڵمان دژ به هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی “نیكبه‌ت”، سالڕۆژی ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار فه‌له‌ستینی له ساڵی ١٩٤٨، ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌ڕلین، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و چه‌ند كه‌س له هه‌ر دوولا بریندار بوون.