ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، هه‌زاران كرێكار له شاره‌كانی گوانگژۆ، جین كینگ، پێكه‌ن، شانگهای و چه‌ند شاری دیكه دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی بێكاری له چین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و به‌شێكی زۆر له كارگه سه‌نعه‌تییه‌كان هه‌زاران كرێكاریان بێكار كردووه. ڕۆژی ڕابردوو سه‌دان هه‌زار گه‌نجی چینی دژ به سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری، بێكاری و نه‌بوونی داهاتوویه‌كی ڕوون نیشان دا.