ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند چالاكی جیاجیا له شاره‌كانی ستۆكهه‌ڵم، مالمۆ، لۆند و هێلسینبوورگی سوید دژ به كۆماری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری ستۆكهۆڵم به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چالاكانی مافی ژن له شاره‌كانی مالمۆ، لۆند و هێلسینبوورگ له چه‌ند پێرفۆڕمه‌نسی ناڕه‌زایه‌تی دا، پشتیوانیان له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر ڕه‌جایی ده‌ربڕیوه و هاوكات خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره بوون.