ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی گوڵان، میتینگێك بۆ پشتیوانی له دوو به‌ندكراوی فه‌ڕانسه‌وی له زیندانی ئێڤین به ناوه‌كانی سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس به به‌شداری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ساڵڕۆژی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سیسیل كۆهلێر و ژاگ پاریس له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراونی ئازادكرا‌و وه‌كوو ئۆلیویه گڕۆنده، لویی ئاڕنۆ، بنجامین به‌ریێر، بڕنارد فیلان، شاره‌داری پاریس و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سیاسی و مافی مرۆڤ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس دووپات كرده‌وه. خۆشكی سیسیل كۆهلێر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و دوو به‌ندكراوه كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه هه‌وڵه‌كانی بۆ ئازادی ئه‌و دوو به‌ندكراوه چڕتر نه‌كاته‌وه، گیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.