دوو خوێندكاری ئێرانی زانكۆی نه‌خجه‌وان له وڵاتی ئازه‌ربایجان، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌وه به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ سپای پاسداران به ١٦ و ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو خوێندكاره له ساڵی ٩٩ی هه‌تاوییه‌وه له نه‌خجه‌وان نیشته‌جێ بوون و له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه بۆ سیخوڕی كردن به‌كار هێندراون. دادستانی وڵاتی ئازه‌ربایجان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و دوو خوێندكاره وێنه‌یان له ناوه‌نده نیزامی و ئه‌منیه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها چالاكانی سیاسی هه‌ڵگرتووه و هه‌وڵیان داوه خوێندكارانی دیكه ڕازی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون.