وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا حەوت دامەزراوەی دیکەی ئێران و دەرەوەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە کە لە بازرگانی بەرهەمی نەوتی و پیترۆکیمیایی له ئێران‌دا ڕۆڵیان هه‌یه.
ئه‌و دامه‌زراوانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئامریكاوه تۆمه‌تبار كراون كه له كڕین، فرۆشتن، گواستنه‌وه و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه پیترۆكیمیایی له ئێران به‌شدارن یا پشتیوانی لێ كراوه. ئا‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌و دامه‌زراوانه به ساخته‌كاری به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ئێران بار ده‌كه‌ن و ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌كرێت. ڕاگەیاندنی ئەو سزا نوێیانە هاوکاتە لەگەڵ دانوستانەکانی هەردوو وڵاتە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، کە بڕیارە ڕۆژی شەممە چوارەمین ده‌وری لە ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.