ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ملیۆنان كرێكار له سه‌راسه‌ری جیهان دژ به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی ئێرانی ده‌ربڕی.
به دوای بانگه‌وازی ئیتحادییه كرێكارییه‌كان، ملیۆنان كرێكار له وڵاته‌كانی هوله‌ند، ئاڵمان، دانمارك، ئیتالیا، به‌ریتانیا، توركیا، ئه‌ندۆنێزی، ئۆستڕاڵیا، فه‌ڕانسه، سوید، نۆ‌رویژ، فه‌نلاند، له‌هستان، كانادا، بلژێك، كووبا، ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی جیهان، ڕۆژی كرێكاریان پیرزۆبایی كردووه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو، خوازیاری چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست، كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ماڵوێڕانی، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون. شایانی باسه كه له خۆپێشاندانه‌كانی ئیستانبوول دا به لانیكه‌م ٤٠٠ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.