ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٤، ٥٥ هه‌زار كرێكاری به‌شی خزمه‌تگوزاری گشتی له ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیا دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی لووس ئانجلێس و خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، پاش ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی لووس ئانجلێس ساعه‌تی كارییان زیاد كراوه له حاڵێكدا ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و پاش به ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن دۆناڵد ترامپ، ئاماری هه‌ڵاوسان به شێوه‌یه‌كی به‌راچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه، به‌ڵام خاوه‌نكاره‌كان حازر نین حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد بكه‌ن. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها وتیان، دانووستانی نوێنه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بێ ئاكام بووه و تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به خۆپێشاندان ئه‌ده‌ن.