فه‌رمانده‌یی سێنتكام ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان ڕایگه‌یاند: ٨٠٠ ئامانجی سه‌ر به حووسییه‌كانیان له یه‌مه‌ن پێكاوه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ده‌یان چه‌كداری ئه‌و گرووپه كوژرا و بریندار بوون.
به وته‌ی ڕاف ڕایدر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ٨٠٠ بنكه‌ی سه‌بازی و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان به ئامانج گرتووه و توانای مووشه‌كی و په‌هبادی ئه‌و گرووپه‌یان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو لاواز كردووه. له هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوودا، به لاینكه‌م ١١٥ كه‌س كوژرا و بریندار بوون به‌ڵام میدیای حووسییه‌كان زۆربه‌ی قوربانیانی كۆچبه‌رانی ئه‌فریقایی نیشته‌جێ له كه‌مپێكی ئاواره‌كان ناو بردووه.