ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی سوید و ئاڵمان دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فڕانكفۆرت، هامبوورگ و گۆتنبێرگ، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.