ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه ١٧ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به وته‌ی به‌رپرسانی حه‌ماس، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ساختمانی نه‌خۆشخانه‌ی ناسریان كردووه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له ئاكامی بۆردوومانی جبالیا و خان یوونس ٨ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان ژن و منداڵ بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌تح له كه‌رانه‌ی باخته‌ری داوای له حه‌ماس كرد به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه، به زووترین كات دیله ئیسڕائیلیه‌كان ئازاد بكات و ئیداره‌ی غه‌زه به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ی بسپێرێت.