ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، ژنانی كرێكار و كه‌شاوه‌رزانی گینه‌ی بیسائۆ له ئه‌فریقا، دژ به چالاكی شیركه‌تێكی چینی له مه‌عده‌نێكی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و هه‌موو كهلووپهڵهكانی خاوه‌نكاریان سووتاند.
ژنانی كرێكار ڕایانگه‌یاندووه كه شیركه‌ت چینیه‌كان به شێوه‌ی ناستاندارد ئۆران‌یۆم و به‌ردی ئاسنین له مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌رئه‌هێنن و هه‌موو به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان له ناو بردووه. به‌هۆی پیسكردنی ئاوی خواردنه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بوون و داهاتی مه‌عده‌نه‌كان بۆ كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا سه‌رف ناكرێت. به‌و بۆنه‌وه ژنانی كرێكار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی مه‌عده‌ن و هه‌موو كه‌لووپه‌له‌كانیان سووتاندووه. شایانی باسه كه پۆلیسی گینه چه‌ند خۆپێشانده‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردووه.