شه‌وی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، دژبه‌رانی شه‌ڕ له تل ئاویوی ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ڕ شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كابینه‌ی نتانیاهوو بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل درێژه‌ی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه دا و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به لانیكه‌م ٢٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا. شایانی باسه كه وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌ش ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ٤٨ ساعه‌تی ڕابردوودا، ٩٠ فه‌له‌ستینی له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.