ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئه‌مریكایی له چه‌ند ئه‌یاله‌تی ئه‌و وڵاته دژ به سیاسته‌كانی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه كه پێكهاتبوون له خوێندكاران، كرێكاران، په‌نابه‌ران و كارمه‌ندانی فیدڕاڵ، ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپیان به ده‌وڵه‌تێكی پۆلیسی ناو برد كه ده‌یه‌وێت ئازادی و دیمۆكراسی له‌و وڵاته له‌ناو ببات. چالاكانی سیاسی به‌شدار له خۆپێشاندانه‌كانی بۆستۆن و واشینگتۆن ڕایانگه‌یاند: شارومه‌ندانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و ئه‌بێ له به‌رانبه‌ر زیاده‌خوازییه‌كانی ترامپ ڕاوه‌ستن.