ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل گه‌ڕه‌كی خان یوونسی له غه‌زه به چڕی بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١٧ فه‌له‌ستینی كه چه‌ند كه‌سیان منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی غه‌زه، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل به ئه‌نقه‌ست خێوه‌تی ئاواره‌كانیان له خان یوونس كردووه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. ڕۆژی ڕابردوو ڕێكخراوی یوونیسف ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هه‌ر ڕۆژ ٢٧ منداڵ له كه‌رتی غه‌زه ده‌كوژرێن. نزیك به ٣٩ هه‌زار منداڵ بێ سه‌رپه‌ره‌ست بوون و ئه‌بێ ١٦ هه‌زار فه‌له‌ستینی كه چوار هه‌زاریان منداڵن، به زووترین كات له غه‌زه ڕزگار بكرێن.