به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ده‌وڵه‌ت له جیاتی به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی، بودجه‌ی وڵات بۆ هاورده‌كردنی به‌نیزین و گازۆئیل، هه‌روه‌ها درووستكردنی ژێرخانه‌كانی ئه‌ربه‌عین ته‌رخان ده‌كات، له حاڵێكدا كرێكاران و كارمه‌ندان چاو‌ڕێی پێدانی داخوازییه‌كانیانن.
یه‌ك مانگ به‌سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ په‌رداختی حه‌قی هاوسانسازی حه‌قده‌ستی په‌ره‌ستاران، كرێكاران و خانه‌نشینكراوان تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا داخوازی كرێكاران و كارمه‌ندان جێبه‌جێ نه‌كراوه و ده‌وڵه‌ت بودجه‌ی وڵات بۆ دابینكردنی به‌نزین و گازۆئیل ته‌رخان ده‌كات. هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی گیرفانی مافیاكانی حكوومه‌تی پڕ كردووه و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا له سه‌خت ترین دۆخ دا ده‌ژین. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌وڵه‌ت ساڵانه هه‌زار و ٢٠٠ ملیارد تمه‌ن بۆ ژێرخانه‌كانی ئه‌ربه‌عین سه‌رف ده‌كات له حاڵێكدا چه‌ند ده‌هه‌كی كۆمه‌ڵگا توانای دابینكردنی ده‌رمان و سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه.