به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی دوو بارمته‌ی فه‌ڕانسه‌وی به ناوه‌كانی سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ناجێگیره و پێویستیان به مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی هه‌یه.
ماوه‌ی سێ ساڵ به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس دوو چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی فه‌ڕانسه تێپه‌ڕ بووه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێشتا ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌یان بۆ به‌ندی گشتی نه‌گواستووه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه زۆر خراپه و تووشی كێشه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بوونه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌ند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه گوشاری بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی هێناوه تاكوو سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس ئازاد بكات، به‌ڵام گوشاره‌كان كاریگه‌ر نه‌بووه و گیانی ئه‌و دوو چالاك كرێكارییه له مه‌ترسی دایه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٢١ی گوڵانی ١٤٠١، سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.