کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زه‌وت كردنی زه‌وییه‌ سروشتییه‌كانی سه‌قز له‌ لایه‌ن دادگوسته‌رییه‌وه‌

زه‌وت كردنی زه‌وییه‌ سروشتییه‌كانی سه‌قز له‌ لایه‌ن دادگوسته‌رییه‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ لانیكه‌م سێ هێكتار زه‌وی سروشتی ناوچه‌یقه‌وخی سه‌قز له‌ لایه‌ن دادگوسته‌ری و ئیداره‌ی ئه‌وقافی ئه‌و شاره‌وه‌ زه‌وت كراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌ هۆی تووڕه‌یی خه‌ڵك.

به‌ پێی ئه‌و ڕپۆرتانه‌، به‌شێك له‌ زه‌وییه‌ سروشتییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ بێ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك و به‌ ڕێكه‌وتنی دادگوسته‌ری و ئیداره‌ی ئه‌وقافی ئه‌و شاره‌ زه‌وت كراوه‌ و ئامانجی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ دابه‌ش كردنی زه‌وییه‌كان له‌ نێوان هه‌ندێك كه‌سی سه‌ر به‌ ڕژیمه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ پێشووتر هه‌ندێك له‌ زه‌وییه‌كانی شارۆچكه‌كانی گوڵان، دانشگاه و هه‌روه‌ها بلواری شه‌ورا، له‌ لایه‌ن كارمه‌ندانی دادگوسته‌ری و ئیداره‌ی ئه‌وقافه‌وه‌ به‌بێ به‌لگه‌ زه‌وت و دابه‌ش كراون. هاووڵاتیان دژ به‌ بێ ده‌نگی ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌م كرده‌وه‌ نایاساییه‌ بوون.