به‌پێی نوێترین ئاماره‌كان، پارێزگای كوردستان له بواری ڕێژه‌ی بێكاری دا، پله‌ی دووهه‌می له نێو پارێزگاكانی ئێران به‌ده‌ست هێناوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مامناوه‌ندی ڕێژه‌ی بێكاری له ئێران ٧.٨٪ و ئاماری بێكاری له ئوستانی كوردستان ١٣.٧٪ تۆمار كراوه، واته، ئاماری بێكاری له ئوستانی كوردستان به ڕێژه‌ی ٥.٩٪ له ئاماری كیشوه‌ری سه‌رتره. په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری له ئوستانی كوردستان ته‌نیا هۆشدارێكی مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵكوو نیشانه‌ی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه كه ده‌بێته هۆی قووڵتربوونی كه‌لێنی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵكشانی هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری، كۆچكردنی شاره‌زایان، دابه‌زینی به‌هره‌وه‌ری و په‌ره‌سه‌ندنی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.