كادری ده‌رمانی ئیداره‌ی بێهداشت و ده‌رمانی كرماشان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بێهوه‌زره‌كانی ئه‌و شاره، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كادری بێهداشت و بێهوه‌رزه‌كانی كرماشان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، كۆتایی هێنان به نادادپه‌روه‌ری، ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌یی، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی و له‌سه‌ركار دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه بوون.