نزیك به یه‌ك مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی عه‌بدۆڵڵا ئه‌ژێر، شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی سه‌روكانی سه‌ر به پیرانشار تێپه‌ڕیوه و چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی پیرانشار هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی كاری عه‌بدۆڵڵا ئه‌ژیر و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و هاووڵاتیه دا گرتووه و ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.