ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی له شاری سۆمی ئۆكراین كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٨٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ولادیمیر زلنسكی به بڵاوكردنی وێنه‌ی ئه‌و ناوچه كه له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه مووشه‌كباران كراوه ڕایگه‌یاند: پووتین نه ئاگربه‌ستی ده‌وێت و نه ئاشتی، داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ین به‌رانبه‌ر به زیاده‌خوازییه‌كانی ڕووسیا ڕاوه‌ستن و گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ببه‌نه سه‌ره‌وه. كورژان و برینداركردنی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی، ته‌نیا به مه‌به‌ستی گوشارهێنان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئۆكراین و ڕووخاندنی وره‌ی خه‌ڵكی ئه وڵاته بۆ به‌رگری له خۆیانه.