ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی بۆكان، سه‌قز و هه‌روه‌ها دانیشتوانی گوندی گه‌ردیگلان، له هه‌ڵمه‌تێكدا ٣٠٠ نه‌مامیان له سرووشتی كوردستان چاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوه‌ی ژینگه پارێزی ژینباتانی بۆكان، یارانی زاگرۆسی شاری سه‌قز و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی گوندی گه‌ردیگلان و ناوچه‌كه، له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی كوردستان، به لانیكه‌م ٣٠٠ نه‌مامیان له‌و ناوچه‌یه چاند و جه‌ختیان له سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌کان بۆ پاراستنی ژینگه له داهاتوودا كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه به‌ره‌یه‌كی زۆر له سرووشت و دارستانه‌كانی كوردستان له لایه‌ن كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌ست، قازانجخواز و سه‌ر به حكومه‌ته‌وه له ناو ده‌چێت و ئه‌مه‌ش بووه به هۆکاری نیگه‌رانی زۆر له لایه‌ن دۆستانی ژینگه له کوردستان.