ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، پێنج شارومه‌ند به ناوه‌كانی عوسمان جه‌هانفه‌ر، یووسف قال، ڕه‌حمان دانا، مه‌سعوود خزری و ئه‌بووبه‌كر خاته‌می به دانانی بارمته له زیندانه‌كانی مهاباد و شنۆ ئازادی كران.
ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، عوسمان جه‌هانفه‌ر، یووسف قال و ڕه‌حمان دانا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مهاباد به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزران. هه‌روه‌ها، ڕۆژی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، مه‌سعوود خزری و ئهبووبهكهر خاته‌می له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له گوندی تاچیناوای شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرانه‌وه. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و پێنج شارومه‌نده به دانانی بارمته و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كراون به‌ڵام هێشتا هۆكاری به‌ندكراوانیان ڕوون نه‌كراوه.