ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، چالاكوانانی مافی مرۆڤ له ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك مه‌ترسی له سێداره دانی “وریشه مورادی” به‌ندكراوی سیاسیان ڕاگه‌یاند و خوازیاری پشتیوانی خه‌ڵکی ئازادیخواز و چالاكانی مافی مرۆڤ له‌و به‌ندكراوه بوون.
چالاكوانان له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پێویسته خه‌ڵكی ئازادیخواز و تێكۆشه‌ری كوردستان به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران ده‌نگیان به‌رزتر بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد كه گوشار بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رزتر بكه‌نه‌وه تاكوو حوكمی له سێداره دانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه و هه‌روه‌ها هه‌موو به‌ندكراوانی دیكه‌ی مه‌حكووم به ئێعدام له ئێران، هه‌ڵبوه‌شندرێته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م به‌یاننامه له كاتێكدا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه مه‌ترسی له سێداره دانی به‌ندكراوانی دیكه وه‌كوو په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و هه‌روه‌ها به‌ندكراوانی دیكه‌ی مه‌حكووم به سێداره زیادی کردووه، به‌ڵام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای داخوازی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره، به مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه له سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وای ئێعدام له سه‌ر به‌ندكراوان.