ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سه‌ره‌ڕای بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له چالاكانی مه‌ده‌نی، مه‌راسمی نه‌ورۆز به ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵك له ناوچه‌ی كارزانی پارێزگای ئیلام، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌و شاره به جۆش و خرۆشه‌وه به‌رێوه برد و هێمایه‌كیان له خۆڕاگری و مقاومه‌ت له خۆیان نیشان دا و خه‌ڵك به سه‌ما و هه‌ڵپه‌ركێ به‌ره‌و پێشوازی به‌هاری سه‌ركه‌وتن چوون.