کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی یەک سال بەندکران بە سەر یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا

سەپاندنی یەک سال بەندکران بە سەر یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی

“ڕەزا بورکە” لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) و خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانی، رۆژی ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بانگهێشتی زیندانی نەقەدە کراوە.

ناوبراو ساڵی ١٤٠١ و لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا، دوو جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و سەرجەم ماوەی ٦ مانگ لە گرتوخانەکانئ ئەو ناوەندەدا ئەشکەنجە و ئازار و لێپرسینەوەی لێ کرا و پاشان بە دانانی وەسیقە بە شێوازێکی کاتی ئازاد کرا.  پاشان ئەو چالاکوانە لە لایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی “تێکدانی بیروڕای گشتی” و “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات”، حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.