به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی پارێزگای ئیلام هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌راسیمی نه‌ورۆز كردووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه خه‌ڵكی ناوچه‌ی كارزان ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز به‌ڕێوه ببه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چه‌ند به‌كرێگیراوی ڕژیم به ناوه‌كانی یه‌زدان و سه‌یاد قوبادیان، نه‌بی عه‌سگه‌ری، محه‌ممه‌د میرزایی، مێهدی سه‌نایی و ته‌وفێق نیاز له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له چالاكانی مه‌ده‌نی ناوچه‌ی كارزان كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه ببه‌ن، ڕووبه‌ڕووی سزای توند ده‌بنه‌وه.