کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی نه‌كردنی ڕووسیه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران

پشتیوانی نه‌كردنی ڕووسیه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی

ئاندرێ ڕۆدێنكۆ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی له‌ ئێران ناكات.

هاوكات له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی گرێبه‌ستی ستراتژیكی نێوان ئێران و ڕووسیه‌ له‌ پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه‌ به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ڕووسیه‌ خۆی له‌ ئاست پشتیوانی له‌ ڕژیمی ئێران به‌رپرسیار نازانێت و ته‌نیا ده‌توانێت سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ له‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ هۆشدار بدات. ڕووسیه نایه‌وێت تێكه‌ڵ به‌ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئۆكراین بێت و باشترین ڕێگه‌ چاره،‌ دانووستانی هه‌ر دوولا و ڕێككه‌وتنه‌.