ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٨ و ١٩ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو له زیندانه‌كانی بۆكان و مه‌شهه‌د به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و سیاسی- عه‌قیده‌تی جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ندكراوێك به ناوی سه‌یدتاها حسێنی كه له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی دا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی بۆكان له سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پێنج به‌ندكراوی سیاسی-عه‌قیده‌تی به‌لووچ به ناوه‌كانی فه‌رهاد شاكری، عه‌بدۆلڕه‌حمان گورگیچ، عه‌بدۆلحه‌كیم عه‌زیم گورگیچ، مالك فه‌دایی نه‌سه‌ب و تاج محه‌ممه‌د خورماڵی به بێ دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د ئێعدام كراون.