ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بازاڕیان و دووكاندارانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن دژ به ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌موو بازاڕیانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری له ناڕه‌زایه‌تی به كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیل مانیان گرتووه و دووكانه‌كانیان نه‌كردووه‌ته‌وه. گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆی دا هێناوه و ڕۆژی دووشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرای سێ قۆڵی له نێوان ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، ئه‌لسیسی سه‌رۆك كۆماری میسر و پاوشای ئۆردۆن له سه‌ر باردوودۆخی غه‌زه به‌ڕێوه چووه.