گرته ویدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێدا یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌ی له‌ش فرۆشی ژنانی ئێرانی له توركیا باس له ڕه‌ونه‌قی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات.
به وته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، ئاماری له‌ش فرۆشی كچان و ژنانی ئێرانی له توركیا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت و كه‌سب و كاره‌كه‌یان ڕه‌ونه‌قێكی زۆری گرتووه. هه‌ژاری و بێكاری سه‌ره‌كی ترین هۆكاری ڕووكردنی ژنانی ئێرانی به پیشه‌ی له‌ش فرۆشی له وڵاتانی دراوسێی ئێرانه و هه‌ندێك له كچان و ژنان نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كانیانن و به‌شێك هه‌زینه‌ی ده‌رمانی نه‌خۆشه‌كانیانی پێ دابین ده‌كه‌ن.