به وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرسانی ڕژیم، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی لاریجانی، زه‌ریف و فرووزه‌نده‌ی بۆ دانووستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه له وتوووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌كانی ڕژیم ڕایگه‌یاند: بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێویستیان به كارنا‌سانی شاره‌زا و تێگه‌یشتوو له بواری سیاسیی هه‌یه. ماوه‌ی ده ڕۆژه كه ئه‌و هه‌واڵه بڵاو كراوه‌ته‌وه و هێشتا هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕه‌د نه‌كردووه. هاوكات به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عومان قبووڵیان كردووه كه نێوانگیری له نێوان ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی دا بكه‌ن و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا دانووستانه‌كان ده‌ست پێ بكات.