ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه، به‌له‌می په‌نابه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی مۆغلای توركیا وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه دوو په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه بریندار بوون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به لاینكه‌م ١٨ په‌نابه‌ر له كه‌ناراوه‌كانی یۆنان و توركیا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی یه‌خته گیانیان له‌ده‌ست داوه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون. هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ساڵی ٢٠٢٤ مه‌رگبارترین ساڵ بۆ په‌نابه‌ران بووه.