ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی باكووری غه‌زه بۆ جارێكی دیكه دژ به گرووپی حه‌ماس و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
خۆپێشانده‌رانی فه‌له‌ستینی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “نه دیوار، نه وێرانی، ئێمه كه‌رامه‌ت و ئاشتیمان ده‌وێت”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدرانی حه‌ماس له غه‌زه و ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بوون. هاوكات فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل له وڵامی هاویشتنی ده مووشه‌ك له‌لایه‌ن گرووپی حه‌ماس، چه‌ند ناوچه‌یان له كه‌رتی غه‌زه به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٤٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه بریندار بوون.