دایکی حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو، به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام، لە گرتە ویدیۆیێكدا ڕایگه‌یاند كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان سناریۆسازیان بۆ كوڕه‌كه‌ی كردووه و داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد.
دایكی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه ڕایگه‌یاند: ماوەی یەک ساڵ به سه‌ر كاتی دەستبەسەرکرانی حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو بەبێ هیچ پەیوەندی و چاوپێکەوتنێک تێپەڕ بووە. حه‌میدیان به تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار كردووه له حاڵێكدا، من و حه‌مید و منداڵه‌كه‌ی له توركیا بووین و پاسپۆرته‌كه‌ی مۆڕی چوونه‌ده‌ره‌وه له ئێرانی له‌سه‌ره. هه‌روه‌ها سیگناڵی مۆبایلی حه‌مید نیشانی داوه كه ناوبراو له‌و ڕێكهوتهدا له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بووه، حه‌مید له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژ به خۆی كراوه له حاڵێكدا توانای نووسین و خوێندنه‌وه‌ی نییه. دایكی حه‌مید ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌ی بێ تاوانه و داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات.