کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی توركیا و سووریای دیمۆكراتێك له‌ سه‌ر ئاگربه‌ستی كاتی

ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی توركیا و سووریای دیمۆكراتێك له‌ سه‌ر ئاگربه‌ستی

میدیایەکی عەرەبی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی خاكه‌لێوه‌ ئاشکرای كرد، تورکیا و هه‌سه‌ده‌ بە نێوەندگیریی ئەمریکا ڕێککەوتنێکی سەرەتاییان بۆ ئاگربەستێکی کاتی و راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان واژۆ کردووە.

كه‌ناڵی ئەلعەهد لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە بڵاوی کردەوە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردبوو.   ئەمریکا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان، وتوووێژی چڕوپڕی لە نێوان هه‌ر دولا ئەنجام داوە و هەوڵی داوە هێڵێكی راستەخۆی پەیوەندی لە نێوانیان درووست بکات. ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌هد ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ نێوه‌ندگیرییه‌كانی ئه‌مریكا ڕێککەوتنێكی نهێنی بۆ ئاگربه‌ستی كاتی، ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنه‌كان و كردنه‌وه‌ی كاناڵی دیپلۆماسی له‌ نێوان توركیا و هه‌سه‌ده‌ی لێكه‌وتوەتەوه‌.