هه‌زاران شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی دانیشتووی كه‌رتی غه‌زه، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به گرووپی تیرۆریستی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد.
ژنان، پیاوان و منداڵانی فه‌له‌ستینی به وتنه‌وه‌ی دورشمی “حه‌ماس بڕۆ ده‌ره‌وه” خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و هێنانه دی ئاشتی و ئارامی بوون. به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، چه‌كدارانی حه‌ماس به باتۆم و چه‌ك هه‌وڵی تێكدانی ڕێپێوانه‌كه‌یان داوه به‌ڵام توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ شارومه‌ندانی ناڕازیان نه‌بووه و هه‌ڵهاتوون. چالاكانی مه‌ده‌نی فه‌له‌ستین ڕۆژی ڕابردوو داوایان له هه‌موو دانیشتووانی غه‌زه كرد به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان بده‌ن.