شه‌وی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی له چه‌ند ناوچه‌ی كه‌رتی غه‌زه بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به گرووپی تیرۆریستی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، خۆپێشانده‌رانی فه‌له‌ستینی كه به‌ده‌ست شه‌ڕ و ئاواره‌بوونه‌وه وه‌زاڵه هاتوون گرووپی حه‌ماس به هۆكاری شه‌ڕ و ماڵ وێرانی خۆیان ده‌زانن و دروشمی “حه‌ماس بڕۆ ده‌ره‌وه“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. له دوو ڕۆژی ڕابردوودا چه‌كدارانی حه‌ماس به باتۆم و چه‌ك هه‌وڵی تێكدانی خۆپێشاندانه‌كانیان داوه، به‌ڵام ناڕازیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حه‌ماس به شه‌ڕ هاتوون و گرووپی فه‌تح داوای له چه‌كدارانی حه‌ماس كردووه چه‌كه‌كانیان دابنێن تاكوو خه‌ڵك خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان بده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگه‌یاند: له ماوه‌ی ١٧ مانگ شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل دا زیاتر له ٢٣ هه‌زار منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه.