ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران كرێكاری شاغڵ له به‌شی گواستنه‌وه‌ی هندووستان دژ به سیاسه‌تی خسووسییازی ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران ئه‌ندامی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی هندووستان له شاری دێهلی نه‌و ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی خسووسییازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار نیشان داوه. كرێكارانی ناڕازی هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به سیاسه‌ته‌كانی نه‌هێنێت له مانگی مه‌ی و ڕۆژی جیهانی كرێكاردا هه‌موو جاده‌كانی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره داده‌خه‌ن.