کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكارانی به‌شی فولاد و ئالۆمینیۆم له‌ كانادا

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكارانی به‌شی فولاد و ئالۆمینیۆم له‌ كانادا

سه‌دان كرێكاری شاغڵ له‌ به‌شه‌كانی فولاد و ئالۆمینیۆمی كانادا، پاش دانانی ته‌عرفه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.

ئابووریناسانی كانادا هۆشداریان داوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای په‌ككه‌وتنی ئابووری ئه‌و وڵاته‌یه‌ و بیلاته‌كلیفی ده‌وڵه‌ت له‌ ئاست سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ، ئابووری و بازاڕی كانادای ئاڵۆز كردووه‌. ڕۆژی ١٢ی مارسی ٢٠٢٥ دۆناڵد ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ده‌وڵه‌تی كانادا كرد كه‌ ته‌عرفه‌ی زۆرتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته داده‌نێت و مارتی وارێن، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تییوونایتد ئێستیلكه‌ ٢٢٥ هه‌زار كرێكاری هه‌یه‌ ڕایگه‌یاند: تا به‌ ئه‌مڕۆ ٢٠٠ كرێكار بێكار كراون و له‌ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژی داهاتوودا شه‌پۆلێكی بێكارسازی كرێكاران له‌و وڵاته ده‌ست پێده‌كات.