به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هه‌زاران شارومه‌ندی مه‌ریوان به جل و به‌رگی كوردییه‌وه به‌شداری ڕێوڕه‌سمی پێشوازی له نه‌ورۆز له ئاوایی سه‌ردووش بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هه‌زاران ژن و پیاو به پۆشینی جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی له ده‌ور ئاگری سه‌ركه‌وتن دا هه‌ڵپه‌ڕیون و جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه‌یان به ئاوایی سه‌ردووش به‌خشیوه. به‌شداربووان ئاواتیان خواست ساڵی داهاتوو ساڵێكی پڕ له شایی، ئازادی و سه‌ركه‌وتن به گه‌لی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان بێت.