موژگان ئێفتخاری، دایكی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی به بڵاوكردنی كلیپێكی كوردی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا، شایی و خۆشی خه‌ڵكی وه‌كوو گه‌وره‌ترین سزا بۆ ڕژیم ناو برد.
موژگان ئێفتخاری له په‌یامه‌كه‌ی دا وتی: به‌هێزترین تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ڕژیمێك كه ده‌یه‌وێت خه‌ڵك بێده‌نگ بكات، شایی، هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆڕانییه. زۆر هه‌وڵیان دا بزه له‌سه‌ر لێوانی خه‌ڵك نه‌مێنێت و ڕووناكی له ژیانیان سه‌فه‌ر بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر سروودێك، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵپه‌ڕكێ و هه‌ر بزه‌یه‌كی سه‌ر لێومان نیشانمان دا كه زیندووین و چۆك ناده‌ین. نه‌ورۆز باشترین ده‌رفه‌ت بۆ نیشاندانی هێزی ژیان، هیوا و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی شین و ماته‌مه.