ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، هه‌زاران خوێندكار و شارومه‌ندی به‌نگلادشی له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ٨ ساڵ و گیانله‌ده‌ستدانی، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
ده ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ٨ ساڵی خه‌ڵكی به‌نگلادش كاتێك دایكی سه‌ردانی خۆشكی ده‌كات، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ری و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت. ئه‌و منداڵه پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات. پاش ئه‌و ڕووداوه خوێندكارانی زانكۆ له به‌نگلادش و شارومه‌ندانی مه‌ده‌نی دژ به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.